وەزارەتی بەرگری عێراق هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری بەرگری عێراق جەخت دەکاتەوە، هێرش بۆ سەر یەکە سەربازیيەکانی سەر بە رێکخراوە چەکداریەکانی ئەم وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر عێراق هەژمار دەکرێت.

نجاح الشمری، وەزیری بەرگری عێراق، لە بەیانێکدا رایگەیاند: بۆ بەرگری لە عێراق، رێوشوێنی تایبەتی دەگرێتەبەر.

وەزیری بەرگری عێراق، جەخت دەکاتە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەرجەم پێکهاتە سەربازی و ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە و دەڵێت، بەرامبەر بە هەر جۆرە هێرشێک دەوستینەوە، کە زیان بە سەروەری و کەرامەتی عێراق دەگەیەنێت.

بە گوتەی الشمری، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رێکاری تایبەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق دەگرێتە بەرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com