ئەمریکا لە سنوورەکانی ئێران بنکەیەکی سەربازی دەکاتەوە

0

نوچە-اخبار الخلیج

پێگەی اخبار الخلیج ی بەحرێن ئاشکرای دەکات، ئەمریکا پلانی کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی ئێران و عێراق هەیە.

بە گوێرەی زانیاریيەکانی ئەم رۆژنامەیە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی سەدان سەربازی ئەمریکا بۆ نزیک سنوورەکانی ئێران و عێراق.

ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی لە پارێزگای دیالەی عێراق کۆبوونەوەی داخراوی پێکهێناوە و ئامانجی سەرەکی ئەمریکاش لەم هەوڵانەی، نۆژەنکردنەوەی بنکەی سەربازی کوبرایە لە ناحیەی سەعدیە، کە ساڵەکانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ هێەکانی ئەمریکای لێ جێگیر بووە.

بەرپرسێکی سەربازی عێراق، بە رۆژنامەکەی گوتووە، کە ئەمریکا پلانی تەواوی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی هەیە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی، بێدەنگە و گەیشتۆتە بنبەست، هەر بۆیە بێ هەڵوێستە لەم بارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com