نوچە-واس
خالد بن سەلمان، جێگری وەزیری بەرگری سعودیە و مایک سپێر، سەرۆکی پێنتاگۆن لە واشنتۆن کۆبوونەوە.
دوو لایەن لەم دیدارەدا جەختیان لە سەر هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان ڕیاز و واشنتۆن لە بوارەکانی سەربازی، بەرگری و پەرەپێدان بەم هاوپەیمانێتیە کردەوە.
دەستوەردانەکانی ئێران و شەڕی دژە تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی رەوتە بناژۆخوازەکان، تەوەرەکانی دیکەی ئەم دیدارە بوونە.
پێشتر رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردبوو، لەم دیدارە، دوو لایەن بڕیارە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستاندن لە نێوان سعودیە و حوسییەکانی یەمەن، گفتوگۆ بکەن.
جێگری وەزیری بەرگری سعودیە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە ئەمریکا.