نوچە-ئیرنا
ئیدارەی ئەمریکا، چوار کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سوپای قودس و بزووتنەوەی حەماس خستە لیستی رەشەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ ئەگۆست، لە بەیانێکدا رایگەیاند: چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانی لەگەڵ حەماس و سوپای قودسی ئێرانی و هەروەها کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماس، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
بە گوێڕەی بەیانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەم کەسانە لە رووی دارایی، تەکنیکی و بازرگانییەوە، یارمەتی ئەم گروپانەیان کردووە.
ئەمریکا رۆژی رابردووش بانکێکی لوبنانی بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، خستە لیستی تیرۆرەوە.