کێشەی نێوخۆیی حزبەکەی ئەردۆغان پەرەدەستێنێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

سێ سەرکردەی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، دەستلەکار دەکێشنەوە و بەمەش ئاکەپە رووبەڕووی قەیرانی نێوخۆیی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هەریەکە لە سەعدەدین ئارجین، بەشیر ئاتاڵای و نیهاد ئارجون، وەزیرانی داد، ناوخۆ و پیشەسازیی حکومەتی پێشووتری تورکیا، وازهێنانی خۆیان لە ئاکەپە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، راگەیاندووە.

دەست لەکار کێشانەوەی ئەو سێ کەسایەتییە لە حزبەکەی ئەردۆغان، ئاکەپە رووبەڕووی قەیرانی ناوخۆیی دەکاتەوە، چونکە ئەوان سەرکردە و کۆڵەگەیەکی ئەو حزبە بوون.

هەر بەهۆی سیاسەتەکانی ئەردۆغان، چەندین سەرکردە و کەسایەتیی ناسراو لە ئاکەپە جیابوونەتەوە، کە دیارترینیان ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و عەبدوڵڵا گویلی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com