نوچە
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یاسین ئه‌لیاسری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌ڕوو.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ یاسین ئه‌لیاسری له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان رایگەیاند: هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ماهه‌نگه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان.
یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق گوتی، له باره‌ی چه‌ند پرسێكی نێوان هه‌ردوولا، له‌وانه راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران و ره‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی گفتوگۆمان كرد.
وەزیری ناوخۆی عێراق دەشڵێت، شانده‌كه‌یان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.