نوچە
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بانگهێشت دەکات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان لە یه‌كشه‌ممەی داهاتوو ١-٩-٢٠١٩.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى (٧)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨)ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ١-٩-٢٠١٩، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د. رێواز فائق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان