نوچە
ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک لە هەولێر کەوتووەتەوە، کە تائێستا بەردەوامە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە (پێنجشەممە ٢٩-٨-٢٠١٩) ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەکی پشت فامیلی مۆڵ بەناوی هۆم ئیستانبۆڵ لە هەولێر کەوتووەتەوە، کە تائێستا بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆگایانەی، کە دەسووتێن، کۆگای کەلوپەلی نێوماڵ و یەدەگی ئۆتۆمبێڵن، تا ئێستاش هۆکاری سوتانى کۆگاکان نادیارە.
هەر بە پێی زانیارییەکان، تائێستاش چوار کۆگا بە تەواوی سووتاون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەیانەوێت پێش بە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بۆ کۆگاکانی دیکە بگرن.