نوچە
سكرتێری گشتی میلیشیای كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا رایده‌گه‌یێنێت، توانای بۆردومان و به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لە عێراق هه‌یه.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناوخۆی عێراق و میلیشیاكانی دیكه‌ی چه‌كداری نزیك له ئێران له سووریا و لوبنان بۆردومان كران و ئيسرائيليش به‌و بۆردومانانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌بو عه‌لا وه‌لائی، سكرتێری گشتی میلیشیاكانی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “المجد” دەڵێت، بۆردومانكردنی بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسانترین شته بۆ ئێمه.
ئه‌بو عه‌لا وه‌لائی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، ئه‌مریكا له بۆردومانكردنی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلاوه و رێگه‌ی به فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان داوه كاروانه‌كانی حه‌شد بۆردومان بكات.
هاوكات سكرتێری گشتی میلیشیايی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شيكرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هه‌موو ئه‌مریكییه‌كانی عێراق وه‌كو بارمته ده‌كه‌ونه ده‌ستیان.