نوچە
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ٢٩-٨-٢٠١٩) كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره چه‌ندین كێشه و پرسی گرنگ تاوتوێ بكه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه (٢٨-٨-٢٠١٩) شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به سه‌رۆكایه‌تيی یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر. هەروەها ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكهاتوون له لیوا نه‌شئه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی، لیوا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن، لیوا زیاء، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ، لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، لیوا ماجید، به‌رپرسی ئه‌ركانی پاسه‌وانی سنوور، لیوا حه‌سه‌ن، به‌رپرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، عومه‌ر قوسه‌ی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری نیشته‌جێبوون.
له‌وباره‌یه‌وه سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند: شاندەکەی بەغدا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات. ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندەکە دەستپێدەکات و تەوەرەکانی گفتوگۆش دیاری دەکرێن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق-یش بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئەمرۆش گفتوگۆی وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات”.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت “لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی دەکرێت. هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی لە دۆسیيەکانی تاوان دەکەن.