نوچە: ئاژانسەکان
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنەکە نامەیەکیان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەیان ناردووە.
ئەو ئەندامانە، داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، بەهۆی کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ـی رووسی.
ئەمریکا چەند جارێک هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، لە ئەگەری کڕینی ئەو موشەکە رووسیە، چەندین سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت. بەڵام تورکیا بەردەوام بوو لەسەر کڕینی موشەکەکە و لە سەرەتای مانگی ٧ـی ٢٠١٩، روسیا بە رادەستکردنی سیستەمە موشەکییەکە بە تورکیا، دەستپێکرد.