نوچە
ئهمڕۆ سەرۆك بارزانی له کۆبوونەوەی لەگەڵ دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتی موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نيیە، بەڵكو موڵكی گەلی كوردستانە.
ئهمڕۆ (چوارشەممە ٢٨-٨-٢٠١٩)، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان كۆبووهوه و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی نوێ پارلەمان لە چاودێریكردنی كاروباری حكومەت دووپات كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو، كە پێویستە پەرلەمانی نوێ كار بۆ بەردەوامی و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و دەستەبەركردنی یەكڕیزیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان بكات و پڕۆسەی چاكسازی و هەروەها ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستوورێكی هاوچەرخ بۆ هەرێمی كوردستان بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆی.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕەنسیپی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەڵاتەكان ئەویش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و بەهێزكردنی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە بایەخ و گرنگی دامەزراوەی پهرلەمان دا و جەختی لەوە كردۆتەوە، كە دەستەی سەرۆكایەتی موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نیيە بەڵكو موڵكی گەلی كوردستانە.

