نوچە: ئاژانسەکان
حكومه‌تی عێراق هه‌زاران منداڵی له مافی په‌روه‌رده و فێركردن بێبه‌ش كردووه، لەبەر ئەوەی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویسته‌كانیان نه‌بێت ناویان له قوتابخانه‌كان تۆمار ناكرێت.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٢٨-٨-٢٠١٩) رایگه‌یاند “حكومه‌تی عێراق به‌هۆی گومانی بوونی ئینتیمای خێزانه‌كانیان بۆ رێكخراوی داعش، هه‌زاران منداڵی له مافی په‌روه‌رده و فێركردن بێبه‌ش كردووه”.
له راپۆرتی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دا هاتووە، کە ئه‌و منداڵانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له دایك بوون یان له نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ له‌و ناوچانه‌دا ژیاون، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه شارستانیانه‌یان نییه، كه حكومه‌تی عێراق بۆ تۆماركردنی ناویان له قوتابخانه‌كان داوایان لێده‌كات و زۆر قورسیشه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان ده‌ستكه‌وێت”.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، له ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٨ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه ده‌رچووه و پاڵپشتیی ئه‌وه‌كراوه، كه رێگه به تۆماركردنی ناوی ئه‌و منداڵانه بدرێت، كه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان بۆ تۆماركردن نییه، به‌ڵام به‌رپرسان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئه‌و گروپانه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه پاڵپشتیی خوێندن ده‌كه‌ن و گوتوویانه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانیان نه‌بێت ناویان له قوتابخانه‌كان تۆمار ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، بێبه‌شكردنی منداڵان له خوێندن به‌هۆی كارێك یان تاوانێك، كه كه‌سوكاره‌كانیان كردوویانه كارێكی نه‌گونجاوه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی سزادانی به‌كۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاری له‌و جۆره بكات، چۆن ده‌توانێت به‌ره‌نگاری هزری توندڕه‌وی ببێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و منداڵانه پاڵ ده‌نێت بچنه په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاوه.