نوچە
ئێوارەی رۆژی سێشەممە (٢٧-٨-٢٠١٩) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مايك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا جه‌ختيان له به‌رده‌وامى پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان كردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له رێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵیى عێراقیشی به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌رده‌وامي سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاريكردنى هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى ئاسايش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان نيشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان.
لاى خۆيه‌وه مايك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕێز و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و شكاندنى داعش دووپات كرده‌وه.
مايك پێنس هه‌روه‌ها خۆشحاڵي ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكاى بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ريكا له هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان.