نوچە: ئاژانسەکان
هێزەکانی سووریای دیموكرات (ههسهده) و یهكینهكانی پاراستنی گهل (یهپهگه) لە سنوورەکانی تورکیا دەستیان بە کشانەوە کرد.
میدیاکانی نزیک له بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بڵاویان کردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە تونێلەکانی بەرگرییان لە رۆژهەڵاتی “گرێ سپی” لە ناو بردووە و سێیەم کاروانی هێزەکانیشیان لەو ناوچەیە کشاونەتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە، هەسەدە و یەپەگە هێزەکانیان لە ناوچەکانی “قونەیتەرا، حەشیشە و بیرشوان” کشاندووەتەوە.
خەلیل خەلەفۆ، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی رايگەیاندووە “کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە بە گوێرەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکایە و ئەنجومەنەکەشیان بۆشایی ئەمنی لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە پڕ دەکەنەوە”.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، زێدان عاسی، هاوسەرۆکی نووسینگەی بەرگری لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر روونی کردووەتەوە؛ لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیا دەستیان بە جێبەجێ کردنی خاڵەکان کردووە.
بەگویرەی ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس، کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە لە سنوورەکانی تورکیا لەڕاستی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیایە و لەپێناو دامەزراندنی ناوچەی ئارامە لە رۆژهەڵاتی فۆرات.
ئەو سەرچاوەیە لەزاری بەرپرسانی کورد لە ڕۆژائاوای کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ بە کردەیکردنی ئەو رێککەوتنەیە و لە رۆژانی رابردووەوە دەستی پێکردووە و ئەم هەوڵانە ئەرێنین بەڕاستای دابينبوونی ئاسایش لەو ناوچانە.