نوچە-سکای نیوز
محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی هەڵوێستی وەرگرت.
وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشانە دەڵێت، رێگە نادەین، کە سەروەری عێراق پێشێل بکرێت.
حەکیم ڕاشیگەیاند، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکن لە سوپای عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و کردنە ئامانجی هاوپەیمانانی ئێران گوتی: پێویستە جەخت لە سەر سەروەری سوریا بکرێتەوە و رێکاری سیاسی، تەنها میکانیزمە بۆ چارەسەر و یەکلاکردنەوەی کێشە و پرسە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە.