پێگەیەکی رۆژئاوایی: ئایندەی هەرێم روونە

0

نوچە-ئینترنەشناڵ پاڵێسی دایجست

بڵاوکراوەی ئینترنەشناڵ پاڵیسی دایجست، لە بابەتێکی شیکاری نووسیویەتی گەشبینییەکی زۆر سه‌باره‌ت به‌ ئایندەی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە.

ئەم پێگە رۆژئاواییە جەخت دەکاتەوه‌ له‌ سەر ئاسۆی روون و داهاتووی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەڵام هاوکات دەڵێت، هەر جۆرە هەوڵێکی سەربەخۆییخوازی لەوانەیە زیان بەم ئایندە گەشە بگەیێنێت.

پێگەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ویستی سەربەخۆییخوازی لە کورت ماوە مومکین نییە و ئێستا پیویستە هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوام بێت و دوو لایەن پەرە بە هاوکاریيەکانیان بدەن.

بە گوێرەی ئینترنەشناڵ پاڵێسی دایجست، ئەمریکيیەکان لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان دڵنیان، هەر بۆیە پەرەیان بە بابەتی وەبەرهێنان لەم هەرێمە داوە.

پێگەکە ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئێستا هەرێمی کوردستان نە هەرێمێکی ئۆتۆنۆمییە و نە سەربەخۆ، زیاتر لە وڵاتێکی سەربەخۆ دەچێت، کە توانایی گرێدانی پێوەندی لەگەڵ دەرەوەی خۆی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com