نوچە
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەناو شاری پیرانشار لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، چەکدارێکی کوردی سوپای پاسداران بەناوی خالید شوانی درایە بەر دەستڕێژی گولله و کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خالید شوانی، ئەندامی گروپی زەربەتی دەرەوەی سنووری سوپای پاسداران بووە و لەلایەن كەسانێكی نەناسراوە و کوژراوە و تاکو ئێستا هیچ لایەنێک و حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ناوبراو دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی چەند ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران (حدک)، لەوانە قادر قادری، کە فەرماندە بووە لە حدک.
خالید شوانی، خەڵکی گوندی کۆلیجی سەر بە پیرانشارەو چەندین ساڵە لە رێزەکانی سوپای پاسداراندا بووە
هەرەها مانگێک لەمەوبەر فەرماندەیەکی دیکەی کوردی سوپای پاسداران بەناوی حاسڵ ئەحمەدی ناسراو بە حاسڵە شێت لە شاری پیرانشار لەگەڵ دوو کەس لە پاسەوانەکانی لەناو شاری پیرانشار لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران.