وڵاتێکی عەرەبی پشتیوانی خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند

0

نوچە-رای الیوم

خالد بن احمد، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، لە تویتێکدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و کردنە ئامانجی هاوپەیمانانی ئێران خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن نووسیویەتی: ئەوە ئێرانە بە رێگەی سوپای پاسداران، حزبوڵڵای لوبنان، حەشدی شەعبی و حوسییەکانی یەمەن، شەڕی لە دژی ئێمە راگەیاندووە.

خالد بن احمد هەروەها دەڵێت، هەر وڵاتێک، کە ئەم هێزانەی هاوپەیمانی بکاتە ئامانج، جێی لۆمە و سەرکۆنەکردن نییە و لە ڕاستدا بەرگری لە خۆی کردووە.

بەحرێن بە فەرمی رایگەیاندووە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران هەڵوێستیان لە ئسیرائیل نزیکە و، تاران وەک سەرەکیترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وەسف دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com