نوچە-ئاژانسەکان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەم زووانە هێزێکی ئەم وڵاتە رەوانەی ناوچەی ئارام دەکرێت.
ناردنی ئەم هێزە بۆ باکووری سوریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیيەکان، بەشێکە لە رێککەوتنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا پێکهاتووە.
ئەردۆغان گوتیشی، وەک زۆریەک لە بابەتەکانی دیکە، بەم زووانە رۆژهەڵاتی فوراتیش دەخەینە ئەجندای سیاسی و سەربازى تورکیاوە.
سەرۆککۆماری تورکیا، هەڕەشەش دەکات و دەڵێت “ئەگەر چاوەڕوانیيەکانمان لە ناوچەی ئارام نەیەتە دی، ئەنقەرە ئامادەیە، کە یەک لایەنە هەنگاو بنێت”.