یەکێتی مامۆستایان: رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە

0

نوچە: تایبەت

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ پێدانی ئۆتۆمبیل بە مامۆستایان ئاشكرادەكات و ئەوەش دەڵێت: “تائێستا رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە”.

بڕیاروایە یەکێتی مامۆستایان بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبیل، بەشێوەی قیست ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابین بکەن، بەڵام هێشتا دیار نییە چ کاتێک رێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆمپانیاکە دەگاتە ئەنجام.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مامۆستا عەبدلواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبیل بە مامۆستایان راگەیاند: هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەك تاوەكو بەشێوەی ساڵانی 2012-2013 ئۆتۆمبێلی قیست بۆ مامۆستایان دەستەبەر بكرێت بەردەوامەو تائێستا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنی كۆتایی.

مامۆستا عەبدلواحید محەمەد گوتیشی “ئەم كارە پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی داراییەوە هەیە، بەوهۆیەوە تائێستا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام هەوڵەكان لەوبارەیەوە بەردەوامە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com