قاسم سلێمانی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچە

فەرماندەی گشتی سوپای قودسی ئێران، لەسەر بۆردومانکردنی بنکەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئیسرائیلەوە هاتە دەنگ.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان، ناوە.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، ئەو بۆردومانانەی ئیسرائیل “بێگومان کارێکی شێتانەن”.

قاسم سولەیمانی ئاماژەی بە دانانی سنوورێک بۆ ئیسرائیل کردووە و دەڵێت، ئەو بۆردومانانە “دوایین پەلەقاژەی کیانی زایۆنی دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com