واشنتۆن لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل لە سوریا گفتوگۆیان ئەنجامدا.

مایک پۆمپیۆ و بنیامین نەتەنیاهۆ، بە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی، دوایین هێرشەکانی ئسیرائیلیان بۆ سەر هاوپەیمانانی ئێران تاوتوێ کرد.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا ئاماژەی بەم گفتوگۆیەی نێوان پۆمپیۆ و نەتەنیاهۆ کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە فەرمی پشتیوانی خۆی لەم هێرشانەی ئیسرائیل خستۆتەڕوو و دەڵێت “هێرشەکانی ئیسرائیل بە ئاراستەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندیيەکانی خۆیەتی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com