نوچە-ئاژانسەکان
سەردار شکارچی، گوتەبیژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بارەی هەواڵی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنی سەربازيی ئێران و تورکیا، لە خاڵە سنووریيەکان روونکردنەوە دەدات.
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازیمان لەگەڵ تورکیا ئەنجام نەداوە.
ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێ، کە لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە کردبووە.
شکارچی هاوکات هۆشداری دەداتە حیزبە کوردیيەکانی دژبەری ئێران و دەڵێت، هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازيی ئەم حیزبانە، بە توندی وەڵام دەدەنەوە و رێگە نادەن ئاسایشی سنوورەکان بکەوێتە مەترسییەوە.