نوچە-ئاژانسەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ئەگۆست، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازيیەکانی بەرەی گەل، فەرماندەیی گشتی، کە بە هاوپەیمانێکی ستراتیژی حزبوڵڵای لوبنان و ئێران هەژمار دەکرێت.
سەرباری ئەم هێرشەش، شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکەکانی حەماس.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێت، کە لە کەرتی غەززەوە هێرشی رۆکێتی کراوەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئیسرائیل لە سێ وڵاتی سوریا، لوبنان وعێراق، هێرشی کردۆتە سەر ئامانج و بنکە سەربازیيەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران.
سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و رایگەیاندووە، ئیسرائیل سەروەری لوبنانی پێشێل کردووە.