نوچە
حه‌شدی شه‌عبی بە ڤیدیۆ ساتی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی حه‌شد له قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار بڵاوکردەوە.
پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاندبوو، كه دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و خاڵێكی سه‌ربازیی (لیوای ٤٥)ـیان له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه”.
حه‌شدی شه‌عبی سوپای ئیسرائیل به ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و دەڵێت “ھێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له كاتێكدا بووه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پارێزگاری‌یان لێكراوه”.
لەمبارەیەوە لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رهاویشته‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.
