نوچە-ئاژانسەکان
سەرچاوە فەرمیەکان لە کۆشکی ئەلیزەوە دەڵێن، سەرانی وڵاتانی ئەندام لە جی ٧ لە سەر ناردنی پەیامێکی هاوبەش بۆ ئێران رێککەوتوون.
بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە، سەرانی جی ٧، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسەیان راسپاردووە بە نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە، پەیامێک ئاراستەی ئێران بکات.
سەرچاوە فەرميیەکان لە کۆشکی ئەلیزە دەڵێن، رێگرتن لە ئێران بۆ گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی و کەم بوونەوەی ئاڵۆزیيهکان لە ئاوەکانی کەنداو، کە ئێران لایەنی سەرەکی کێشەکەیە، دوو خاڵ لە ناوەڕۆکی ئەم پەیامە هاوبەشەی سەرانی وڵاتانی پشەسازی جیهانن.
بەرنامەی موشەکی ئێران و دەستوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆ وڵاتانی جیهان، بەشێکی دیکەی ئەو تەوەرانەن، کە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان و ناوەندەکانی بڕیار، فۆکۆسیان لە سەر کردووە.