نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل، لە بارەی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەرژەوەندیەکانی ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە بارەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیيەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی ئاسمانی عێراق دڵنیایی دەدات، کە ئێران لە هیچ هەلومەرجێکدا پارێزراو نابێت و لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین.
کاتز گوتیشی: بەرپرسياريێتی خۆمان لە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی و هیزەکانی ئێرانی رانەگەیاندووە، بەڵام ئیسرائیل لە هەموو کات و هەموو شوێنیک ئۆپەراسیۆن دژ بە ئێرانیيەکان ئەنجام دەدات.
ئەم وەزیری ئیسرائیل، بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی شەوی رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، گوتی: ئێران لە هیچ شوێنێک نابی هەست بە هێمنایەتی و پارێزراوی بکات.