نوچە
لە یادی ئەنفالکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی بادینان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا قەرەبوو لە حکومەتی عێراق دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت “داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه، ئه‌ركى ياسايى و ئه‌خلاقي خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييانى ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه”.
لە پەیامەکە هاتووشە: ” حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش راده‌سپێرين، كه خزمه‌تكردنى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوونى چاره‌نووسى ونبووان بكاته يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتى كاره‌كانى”.
دەقی پەیامەکە:
له چوارچێوه‌ى شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفالدا كه ساڵى ١٩٨٨ له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤيلى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا و تيايدا زياتر له (١٨٠) هه‌زار هاوڵاتى كوردستان بێسه‌روشوێن و شه‌هيد كران و به هه‌زاران دێهاتى كوردستان وێران بوون، ئه‌مڕۆ يادى ئه‌نفالكردنى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه.
ئه‌نفالكردنى بادينان كه كۆتاييى شاڵاوى ئه‌نفاله‌كان بوو، له ٢٥ى ئابه‌وه تا ٦ى ئه‌يلوولى ١٩٨٨ هه‌موو ناوچه‌كانى بادينانى گرته‌وه و تيايدا كيمياباران و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و وێرانكرنى مزگه‌وت و دێر و دێهات و ناوچه‌كانى بادينان له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه ئه‌نجام درا و ئه‌وانه‌يشى له‌و تاوانه ڕزگاريان بوو، ئاواره‌ى ئێران و توركيا و په‌راگه‌نده‌ى وڵاتان بوون.
له كاتێكدا به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدانى ئه‌نفالكردنى بادينان و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه، جارێكى ديكه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه، ئه‌ركى ياسايى و ئه‌خلاقي خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييانى ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش ڕاده‌سپێرين كه خزمه‌تكردنى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوونى چاره‌نووسى ونبووان بكاته يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتى كاره‌كانى.
دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفالكردنى بادينان و هه‌موو ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان