نوچە-رۆیتەرز
بەرپرسانی ئاگادار لە پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان دەڵێن، خولی نۆهەمی ئەم گفتوگۆیانە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئەگۆست کۆتایی هاتووە و تیایدا دوو لایەن لە سەر کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، رێککەوتنیان کردووە.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا بە پێی خشتەیەکی زەمەنی ١٥ بۆ ٢٠ مانگە، هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.
خولی نۆهەمی دانوستانەکانی نێوان شاندە دانوستانکارەکانی دوو لایەن، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی پێهات.
بە گوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، دوو لایەن لە ماوەی ڕۆژانی ئایندەدا رێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن. بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ١٤ هەزار کەسەوە بۆ ٥ هەزار کەس کەم دەکاتەوە.
ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستانیش رایگەیاندووە، کشانەوەی ئەم هێزانە لە سەر رەوتی ژیانی هاوڵاتیان شوێندانەر نابێت.