بەریتانیا سێيەمین کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت، سێيەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆی رەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکات.

لە دریژەی ئامادەکاريیەکانی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی هاتوچۆی کەشتيیەکان لە ئاوەکانی کەنداو، وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئاگۆست رایگەیاند، کە سێيەمین کەشتی جەنگی خۆی ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.

بی ڤاڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە بەیانێکدا دەڵێت: ئێران بەردەوامە لە نائەمن کردنی ناوچەکە و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەی تەواومان بۆ پاراستنی باری ئاسایشی ئەو کەشتیانە هەیە بە بە ئاڵای بەریتانیاوە لە ئاوەکانی کەنداو لە هاتووچۆدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com