شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندێكی ھەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبێتەوە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە دوای پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا چووە قۆناخێكی نوێوە، كە قۆناخی ھەنگاونانە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە نێوان ھەردوولادا ھەن”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا “دەرفەتێكی باش لە عێراق ھاتووەتە پێش و خواست لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە”.

بەشیر حەداد گوتیشی “چەند لیژنەیەك لە نێوان ھەردوولادا لەسەر دۆسیەكانی نەوت، بودجە و مووچە، مادەی 140 و دۆسییە ئەمنی و سیاسییەكان پێكھێنراون”.

جەختی كردەوە: “ئەمڕۆ یان سبەی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەگاتە بەغدا و ئومێد ھەیە لە ماوەی مانگێك تا دوو مانگ گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە ئامانج بگات، چونكە ئێستا لە بەغدا ئیش لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ دەكرێت و تا مانگی ١٢ دەبێ بودجە بھێندرێتە پەرلەمان، بۆیە ئەگەر لەو ماوەیەدا ھەرێمی كوردستان و بەغدا نەگەنە رێككەوتن، تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق زۆر زەحمەت دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com