نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشێکی هاوبەشی ئێران و هێزەکانی سەر بەم وڵاتەیان تێکشکاندووە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئهگۆست رایگەیاند: پلانی هێرشی ئێران و میلیشیا شیعەکانی سەر بەم وڵاتەیان بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئیسرائیل پووچەڵ کردۆتەوە.
نەتانیاهۆ لە تویتێکدا دەڵێت “دوای ئەوەی، کە پلانی ئەم هێرشەی ئێرانمان بەرپەرچ دایەوە، لێرەوە رایدەگەیێنین، کە ئێران لە هیچ شوێنێک نابێ هەست بە هێمنایەتی بکات و بە هیچ شێوەیەک پارێزراو نابێت”.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکراشی دەکات، کە فەرمانی ئامادەباشی بۆ سەرجەم هیزەکانی راگەیاندووە و ئامادەی هەر جۆرە سیناریۆیەکن.