نوچە-ئاژانسەکان
حکومەتی فەرەنسا دەڵێت، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەم وڵاتە، لە میانی دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نەخشەڕێگایەکی بۆ کەمکردنەوەی گرژیيەکانی نێوان تاران و واشنتۆن خستۆتەڕوو.
بە گوێرەی بەیانی نووسینگەی ماکرۆن، ترەمپ لەم دیدارەدا گوتوویەتی، کە ئەمریکا خوازیاری شەڕ نییە، بەڵام هاوکات خوازیاری گرێدانی رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆميه لەگەڵ ئێران.
سەرۆکی فەرەنسا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژیيەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، داوای لە ترەمپ کردووە، کە رێگە بدات ئێران بە شێوەی سنووردار نەوتی خۆی هەناردە بکات، لە بەرامبەردا ئێران واز لە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دێنێت.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لەم دیدارەدا ماکرۆن و ترەمپ، سەبارەت بە ئێران ڕای جیاوازیان هەبووە و بە دوور بووە لە لێکتێگەیشتن.