نوچە – ئاژانسەکان
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كره‌م كه‌عبی رایدەگەیێنێت، له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، پابه‌ندین به فه‌تواكه‌ی كازم حائری مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، چونكه بوونی ئه‌مریكییه‌كانی له عێراق حه‌رام كردووه و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش زه‌مینه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان سه‌پاندووه.
نه‌سر شه‌مه‌ری، جێگری ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ده‌ڵێت “به‌رگریی عێراقی تۆكمه‌یه و به‌رده‌وامه له كاری خۆی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكات، ئێستاش فه‌توایه‌كی روونمان له به‌رده‌سته له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانه‌وه دراوه له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌تواكه جێبه‌جێ بكه‌ین ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستمانه له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه به‌كاریده‌هێنین”.
شه‌مه‌ری ده‌ڵێت: “ئه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كانن رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان سه‌پاندووه و باره‌گاكانی حه‌شد و جبه‌خانه‌كانی ده‌كه‌نه ئامانج، ئێمه‌ش پابه‌ندین به به‌رگریكردن له خۆمان”.
جێگەی باسە، کە میلیشیای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كره‌م كه‌عبی، لەلایەن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خراوەتە لیستی تیرۆره‌وه، بەهۆی نزیکیان لە ئێرانەوە.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با پاش فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كان، كازم حائرییه كه رۆژی ٢٣-٨-٢٠١٩ گوتی “مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت له رووی شه‌رعییه‌وه حه‌رامه، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له به‌رده‌وامیدان به به‌رگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شیان له به‌رده‌ستدا نییه”.