نوچە
قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری لە خواردنەوەی جۆرە شەربەتێک دەدات و داوا لە دایک و باوکان دەکات ئەو جۆرە شەربەتە نەکڕن.
قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایدەگەیێنێت “به‌هۆی خراپ عهمباركردنییهوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه دایكان و باوكان ئاگاداردهكاتهوە”.
عیسمه‌ت محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ “به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه له گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فهرهجئاوای شاری سلێمانی، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (٧٠٠) کارتۆن شه‌ربه‌تدا گرتووه”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی دەشڵێت “شه‌ربه‌ته‌كه له جۆری (فستقە)ه و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له به‌غداوه هاورده‌كراوه و (١٦) هه‌زار و ٨٠٠ دانه‌یه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین”.
عیسمه‌ت محه‌ممه‌د دەشڵێت “ئه‌مجۆره شه‌ربه‌ته له دووكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو”.
هەروەها ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به ”نه‌شیاو” بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبردنهوه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.