نوچە-سپۆتنیک
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئەگۆست، کۆبوونەوەی لوتکەی جی ٧ دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی لووتکەی جی ٧ تایبەتە بە باس و گفتوگۆ لە سەر پرسە هەستیارەکانی جیهان و هەروەها دیدار و چاوپێکەوتنی سەرانی وڵاتان.
بڕیارە لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەدا ئیمانۆئێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی فەرەنسا و ئەمریکا کۆببننەوە.
کەیسی ئەتۆمی ئێران، برێگزت و بازرگانی نێودەوڵەتی تەوەرە گرینگەکانی ئەم کۆبوونەوانەن.