نوچە-الجزیرە
بەرپرسانی ئەمریکا، هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر بنکە سەربازیيەکانی حەشدی شەعبی پشتڕاست کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی جەزیرە، وێڕای ئەوەی، کە خودی ئیسرائیل ئەم هێرشانەی پشتڕاست کردۆتەوە، چەند بەرپرسێکی ئەمریکاش دەڵێن، ئەو هێرشانە لە لایەن تەل ئەبیبەوە ئەنجام دراوە.
ئەم هێرشانە، کە لە ماوەی چەند هەفتهی رابردوودا ئەنجام دراوە، بەهۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە و تیایدا چەندین سەربازگە و جبەخانەی حەشدی شعبی کراونەتە ئامانج.
بە گوتەی ئەم بەرپرسانەی ئەمریکا، لە میانی ئەم هێرشانە، کە کراوەتە سەر بنکە سەربازیيەکانی ئێران لە عێراق، دوو فەرماندەی باڵای سەربازی ئێرانیش کوژراون.