نوچە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرهزانی هەرێمی کوردستان پێشبینيیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٢ پلە دەبێت و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلهى گهرما ٤٠ پلە و نزمترین ٢٤ پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك بەرزترین ٤٠ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە ٤٤ پلهی سهدی و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت.
هەروەها سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر ٤٣، سلێمانی ٤١، دهۆك ٤١، كهركوك ٤٥ پلهی سیلیزی دهبێت.