نوچە: ئاژانسەکان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رپه‌رشتی و ئامادەبوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی ده‌ركرد.
رۆژی ٢٠-٨-٢٠١٩، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی، له بەلەد بۆردومان كرا و ئەم رووداوەش مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، تاووتوێی ژماره‌یه‌ك پێشهاتی تایبه‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان كرا و تیایدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه نابێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك بەبێ بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له ئاسمانی عێراق بفڕێت. هاوكات بڕیاریش درا، به گواستنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و رێوشوێنی پێویستیش له‌و باره‌وه بگیرێته‌به‌ر.
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی بهیاننامهکەیاندا هاتووە، وه‌زاره‌تی به‌رگری پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ چه‌كداركردن و پێشخستنی هێزی ئاسمانی به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی دۆخی ئێستا و داهاتوو ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش جه‌ختیی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه حكومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی ته‌واوی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له نێویشیدا، حه‌شدی شه‌عبی.