نوچە-ئاژانسەکان
برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گەمارۆکانی سەر ئێران و رایگەیاند، ئامانج لە سەپاندنی سزاکان، ناچارکردنی ئێرانە بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، گەمارۆکان کاریگەری خۆیان داناوە و بێگومان لە داهاتووشدا توندتر دەبن.
ئەم لیدوانەی برایان هوک لە کاتێکدایە، کە جەواد زەریف، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران دەڵێت، تاران مێزی دانوستانی جێ نەهێشتووە و لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماوەتەوە. ئەمە ئەمریکایە کە یەک لایەنە لێی کشاوەتەوە.
هوک بە سفرگەیاندنی ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئێرانی بە سیاسەتی سەرکەوتوو وەسف کردوو و گوتی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە سەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام و پێداگرە.