نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جاریکی دیکە ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم وڵاتەكهى بۆ سەر گروپە میلیشاییەکانی سەر بە ئێران لە سەر خاکی عێراق کرد.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە بۆ سەر بنکە سەربازیيەکانی گروپەکانی ژێر هەژموونی ئێران، رایگەیاند، ئێران لە هیچ شوێنیک پارێزراو نابێت، هەر کات بە پێویستی بزانین لە زۆربەی ناوچەکان، هێرش دەکەینە سەر ئامانج و بەرژەوەندییەکانی.
نەتەنیاهۆ گوتی، فەرمانم بە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە، دەستیان کراوە بێت لە هەر شوێنێک کە بیانهەوێ هێرش بکەنە سەر ئامانجەکانی ئێران.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاند، وڵاتیک کە خوازیاری لە ناوبردنی ئیسرائیلە، پارێزراو نابێت.