نوچە-سپۆتنیک
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی بەستراوە بە ئێران لە سەر خاکی وڵاتەکەی هۆشداری دەدات.
احمد الاسدی، ئهندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل، بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی عێراق و کردنە ئامانجی بنکە و بازگە سەربازیيەکانی حەشدی شەعبی بە مانای راگەیاندنی شەڕێکی تەواوعەیارە.
بە گوتەی الاسدی، بێ دەنگی بەرامبەر بەم هێرشانە، هەڵوێستێکی لۆژیکی نییە و دەبێ لە رووی دیپلۆماسییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت.
ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق، جەخت دەکاتە سەر دەربڕینی دەنگی ناڕەزایی لە لایەن بەغداوە بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل و دەڵێت، دەبێ بە زوترین کات کاردانەوەی فەرمیمان هەبێت.