موسڵ: حەشدی شەعبی وەک داعش ئازاری خەڵک دەدات

0

نوچە: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیێنێت، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە رووی ئەمنییەوە لە بارودۆخێکی خەرپدایە و دەشڵێت “حەشد و داعش، باج لەو خەڵکە وەردەگرن”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، لە بارەی هەڵسوکەوتی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە رایگەیاند: لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە رووی ئەمنییەوە لە بارودۆخێکی خەرپدایە و لە ئێستاشدا تیرۆرستەکانی داعش باج و سەرانە لە خەڵکی وەردەگرن و هەروەها حشدی شەعبیش بە هەمان شێوە پارە لە خەڵک وەردەگرێت.

مەمۆزینی دەشڵێت، لەناو بازاڕی موسڵ، میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق، لە هەر عەرەبانەچییەک ١٠٠ بۆ ١٢٠ هەزار دیناریان بەزۆر لێ وەردەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com