نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٢ی ئاگۆست.پەردە لە سەر سیستمی دژە موشەکی کە بەرهەمی خودی ئێرانە،لادرا.
بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئێران، ئەم سیستمە بەرگرییە ،٣٠٠ کیلۆمەتر بڕ دەکات و رکابەڕێک بۆ سیستمی دژە موشەکی جۆرەی ئێس-٣٠٠ی روسیا، هەژمار دەکرێت.
حەسەن روحانی، لە رێوڕەسمی پەردەلادان لە سەر ئەم سیستمە بەرگریە بەشداری کرد و بڕیاری پەیوەست بوونی بە تۆڕی پەدافەندی ئاسمانی ئێرانەوە دەرکرد.
ناوی ئەم سیستمە دژە موشەکیەی ئێران، باوەڕی ٣٧٣ یە وتوانای کردنە ئامانجی ئامانجی ئاسمانی هەیە بە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتر.
هەواڵدەری فارس نزیک لە سوپای پاسداران، ئەم هەوڵەی ئێرانی بۆ دروست کردنی سیستمی دژە موشەکی گەڕاندۆتەوە بۆ پابەند نەبووی روسیا بە رێککەوتنی موشەکی لە گەل تاران، کە بڕیار بوو بەو پێیە سیستمێکی بەرگری موشەکی رادەستی تاران بکات.