ئێران سیستەمێکی نوێ موشەکی خستەڕوو

0

نوچە

کۆماری ئیسلامی ئێران سیستمێکی بەرگری موشەکی نوێ بە ناوی “باوەر ٣٧٣” بەرهەم دەهێنێت، کە بە گووتەی میدیای فەرمی ئەو وڵاتە هاوشێوەی مووشەکی ئێس-٣٠٠-ی روسیایە.

بەگێرەی میدیاکانی ئێران، ئەو سیستەمە، موشەکەکەی لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر ئامانجەکەی دەپێکێت و بەم نزیکانە رادەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکرێت.

حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە کاتی نمایشکردنی “باوەر ٣٧٣”، بەشداریی مەراسیمەکەی کرد و لە میدیای حکومی ئەو وڵاتە لە باسکردنی تواناکانی سیستمەکە، هاوشێوەی ئێس-٣٠٠ رووسی باسکرا.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧، گرێبەستێکی نێوان ئێران و رووسیا بۆ کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس-٣٠٠-ی رووسی بە بەهای ٩٠٠ ملیۆن دۆلار لە لایەن مۆسکۆوە بەهۆی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران هەڵوەشێندرایەوە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥، دانووستانەکان لەبارەی ئەو گرێبەستە دەستپێکردەوە و لە ساڵی ٢٠١٦، سیستمە روسییەکە رادەستی تاران کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com