نوچە
گوتهبێژی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە وەڵامی چەند هەواڵێک روونکردنەوەیەک ڵاو دەکاتەوە و دەڵێت ” دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا، پیشەییانە و وردتر مامەڵە بکەن”.
لهو ڕوونكردنهوهیهدا گوتهبێژی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوه داوە، کە “چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە”.
جهختیش لهوه كراوهتهوه، كه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە. روونیشی دەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، لەنێو ئەو خانووانە دهبێت کە موڵكی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت کە موڵکی وەزارەتەکانیانه.
دهقی پهیامهكهیه:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە. روونیشیدەکاتەوە کە جێگیر کردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت کە مولکی وەزارەتەکانیانه. لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.
ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان