نوچە-هائارتز
ڕۆژنامەی هائارتزیئ ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، کە ئەم وڵاتە وێڕای ئیمارات، رێککەوتنێکی گەوری هەواڵگری و زانیارییان واژۆ کردووە.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، تەل ئەبیب دوو فڕۆکەی پێشکەوتووی چاودێری و هەواڵگری ڕادەستی ئیمارات دەکات.
ئەم رێککەوتنە بە بەهای سێ ملیار دۆلار لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات واژۆ کراوە.
ئیسرائیل، تاکوو ئیستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بەم رێککەوتنە بڵاو نەکردۆتەوە.
سەرباری نەبوونی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان دوو وڵات، دوولایەن سەبارەت بە هاوکاری بەرەدوام لە روی ئەمنی و هەواڵگری رێککەوتوون.