نوچە-بغداد الیوم
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەغدا دەتوانێ داوا لە ئێران بکات تاکوو ئاسایشی هەریمی ئاسمانی ئەم وڵاتە بپاریزێت.
کریم العلیوی ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئەگۆست ڕایگەیاند، هەرێمی ئاسمانی ئێران و عێراق یەکێکە و هەر دوو وڵات دوژمنی هاوبەشیان هەیە و بەغدا دەتوانێ بە یارمەتی ئێران ئاسایشی هەرێمی ئاسمانی خۆی دابین بکات.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری عێراق، ئەمریکا بە هۆی باڵادەستبوونی لە عێراق رێگە نادات ئەم وڵاتە سیستمی بەرگری موشەکی بۆ خۆی دابین بکات.
بغداد الیوم ئاشکرای دەکات، کە پیشتر مەهدی رەبانی، جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە، کە ئێران ئاماەیی تەواوی بۆ یارمەتیکردنی سەربازی عێراق هەیە.