لەبارەی ئاشکراکردنی داهاتی پارێزگای سلێمانی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کارگێری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنێت، سەبارەت بە ئاشکراکردنی داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی وەڵامی نوسراوەکەمان دراوەتەوە. 

ئەوە نزیکەی پێنج ساڵ دەبێت، کە داهاتى پارێزگای سلێمانی نادياره‌ و ئاشكرا ناكرێت، بە مەبەستی ئاشکراکردنی ئەو داهاتەش، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای سلێمانی، کە ڕۆڵی چاودێریکردن و بەدواداچوونە،‌ چەند جارێک بە نووسراوی فەرمی داوايان لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین، گەرمیان، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە کردووە، کە کۆی داهاتی ناخۆی یان بۆ بنێرن و ئاشکرابکرێت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مینا سامی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کارگێڕی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە وەڵامی نوسراوەکانیان، رایگەیاند “ڕۆژی ١٩-٨-٢٠١٩، وەڵامی نوسراوەکەمان بەدەست گەیشتووە، بەڵام تائێستا لیژنەکەمان بە ووردی دیراسەی نەکردووە و چاوەڕێ دەکەین لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە دابینێن، بۆ ئەوەی هەموو ئەندامەکان کۆببنەوە و ڕاوبۆچوونی خۆیان لەبەرەیەوە بخەنەڕوو”.

مینا سامی، زیاتر روونیکردەوە و گوتی “ئەوەی تێبینیمان کردووە لە وەڵامدانەوەی پارێزگاری سلێمانی، ئەوەیە، کە ئێمە داوای کۆی داهاتی ناوخۆی پارێزگاکەمان کردووە، بەڵام ئەو لە وەڵامەکەدا باسی خرجکردنی شێوازی ئەو بڕە پارەی کردووە، کە لە بەردەستی پارێزگاری سلێمانی دایە”.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و کارگێڕی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، کە باس لەو داهاتە ناوخۆییە نەکراوە لە کوێوە هاتووە و بڕەکەی چەندە. دەشڵێت “وەڵامەکەی پارێزگاری سلێمانی زۆر جیاوازە لەگەڵ خواست و داواکاری  لیژنەکەی ئێمە”.                                                                                                                   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com